شاندێکی هەرێم، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لە سەردانەکە چارەکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
وەزارەتەکە دەڵێت"ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٥".
به‌ڕێكه‌وتنی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی موچه‌ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ و موچه‌ی مانگی ١ی ئه‌مساڵدان، هیچ واده‌یه‌كیش تا ئێستا بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و دو مانگه دیارینه‌كراوه.
هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی یه‌كتر به پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێكه‌وتنه‌كان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و هه‌رێم ده‌ڵێت، "به‌غدا شایسته‌ی دارایی موچه‌خۆرانی نه‌ناردوه"، به‌غداش جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌خۆران.