کەشناسی: سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمشەو یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەم بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ ٥ بۆ ٨ پلەی سیلیزی دادەبەزن و هەرێمەکە دەکەوێتە ژێر کەشێکی ساردی ناسەقامگیر.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١١
سلێمانی: ٨
کەرکووک: ١٣
زاخۆ: ٦
هەڵەبجە: ٦ 
حاجی ئۆمەران: ٠
سۆران: ٥
گەرمیان : ١٤




AM:12:02:20/01/2025