ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی (سیبران - هەولێر) ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش کە شۆفێری بارهەڵگرەکەیە برینداربوو.
دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان و ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.