بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٤٤٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، کە لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٤٤٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٧ ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٤٤٧ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.