ئەمشەو چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دوەم ئاراز جەبار شارەزای کەشناسی بڵایکردەوە"سبەی و دوو سبەی ھەینی ھەوری نزم و مامناوەند زۆر ئەبێت لە ئاسمان وە جاروبار لەھەندێ شوێن دڵۆپە باران ئەبارێت رێژەکەی کەمتر ئەبێت لە ١ ملم".
ئاراز جەبار دەشڵێت" لە دوو ڕۆژی داهاتوو برێکی کەم بەفر لە شاخەکان دەبارێت، بەڵام ئەگەریشی هەیە لە یەک یان لە چەند شوێن برێکی زیاتر بەفر ببارێت".
ئازار جەبار ڕاشیگەیاند" دوابەدوای سبەی و دوو سبەی لە مۆدێلی ئەمریکی تا ٢٨ی مانگ ئەگەری بارانبارین نابێت لە مۆدێلی ئەوروپیش تا هەشت رۆژی سەرەتای مانگی دوو باران نابینرێ".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" بە بیرھێنانەوەش دوو سبەی ٢٤ ی مانگە و کاتی ھاتنی شەپۆلە چر و ماوە درێژەکەیە کە کەشناسی عێراق باسی کردبوو کە چەندین رۆژ باران ئەبارێت و بە درێژترین ماوەی بارانی وەرزی زستانی ئەمساڵ دائەنرێت زۆرێک چاوەرێی ئەو بارانە زۆر و ماوە درێژەن بزانین چۆن ئەبێت".