وەفدی حکومەت بە دوو پێشنیارەوە لەسەر مووچە دەچنەوە بەغدا

بڕیارە وەفدی حکومەتی هەرێم سەرلەنوێ سەردانی بەغدا بکات، بۆ ئەم مەبستەش دوو پێشنیاری گەڵاڵە کردووە بۆ دانوستان.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە  لێدوانێکی  رۆژنامەوانیدا وتی " وەفدی هەرێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كە ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ بكات".

 پێشنیاری دووەمیش وەک ئەو پەرلەمانتارە باسی دەکات، حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکوومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.

ڕۆژی یه‌كشه‌م، شاندێکی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات".( خەلیل غازی).

تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی پار و مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی مووچەخۆری هەرێم نەدراون.




PM:11:33:24/01/2025