ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٨
سلێمانی: ١٥
دهۆک: ١٨
زاخۆ: ١٨
هەڵەبجە: ١٨
کەرکوک: ٢٠
حاجی ئۆمەران: ١
سۆران: ١٥
گەرمیان: ٢٠