فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت" بەشداری حکومەت ناکەین و دەرگای دانوستانمان بەرووی پارتی و یەکێتی داخستووە".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەشداریی حکومەتێک ناکەن درێژکراوەی هەمان "عەقڵیەت و سیاسەتی ٣٤ ساڵی رابردووە"، هەربۆیە دەرگای دانوستانیان بەرووی پارتی و یەکێتی داخستووە.
نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو وەزارەت و پۆستانەی بۆیان پێشنیازکراوە رەتدەکەنەوە و وەکو هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.
راشیگەیاند "دەتوانن سبەی مەسرور بارزانی بکەنەوە بە سەرۆک وەزیران، بەڵام ئەو کارە ناکەن و کێ دەیکات با بیکات".