شارەوانی پارێزگای سێرت لە باکوری کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراو و لە جێگای سۆفیا ئاڵاگاش قەیومێک جێگیر کرا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سۆفیا ئاڵاگاش هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لە باکوری کوردستان لە کارەکەی دورخراوەتەوە و لە شوێنی کەمال قزلکایا وەک قەیوم و سەرۆکی شارەوانییەکە دانراوە".
دوێنێ لە پێنجەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد، دانیشتنی دادگایی سۆفیا ئالاگاش بەڕێوەچوو، تێیدا دادگا "بە تۆمەتی بانگهشهكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پهكهكه"
سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
لە دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ڕۆژی ٣١ی ئازاری ساڵی رابردوو، تا ئێستا هەشت سەرۆک شارەوانی دەم پارتی و دوو شارەوانی جەهەپە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە کارلابراون و پاشان قەیوم لە شوێنەکانیان داندراوە.