نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەش دەکرێت

ىڕیارە سبەینێ پێنجشەممە لە قەزای پێنجوێن یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراق دابەش بکرێت کە بەرمیلێکی بە ٦٠هەزارە.

لە ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن هاتووە: "ئاگاداری دانیشتوانی قەزایی پێنجوێن و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت”.

قایمقامیەتەکە دەشڵێت: پێویستە هاووڵاتییان ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:

 -بە کارتی سوتەمەنی (پێنجوێن کۆدی ٢٨٣) نەوتەکە دەدرێت بە هاووڵاتییان

 -نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٦٠ هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان بڕی نەوتەکەیش ٢٠٠ لیترە.

 -بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات: "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، دابەشکردنەکە لەگەڕەکی (بەرکێو)ەوە دەست پێدەکات بەڕیزبەندی بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز.

دەشڵێت: هەر هاووڵاتیەک کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە سەردانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.




PM:02:25:29/01/2025