کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاندو پێشبینی ناکرێت باران ببارێت، بەڵام پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەمشێووەیەیە: 

کەش، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. 
پلەکانی گەرما، نزمتر  دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 
سبەی شەممە بەمشێووەیە دەبێت:  
ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. 
پلەکانی گەرما، کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢  پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی




PM:05:18:31/01/2025