نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە دهۆک ٢٠ هەزار دینار تێپەڕ دەکات و لە هەولێریش دەگاتە ٢٠ هەزار دینار.
ئەمڕۆ شەممە خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر مانگی رابردوو تێكڕای کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان ١٤ کاژیر بووە و نرخی یەک ئەمپێر لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٢٠ هەزار دینارە.
خۆران خۆرانی وتی" لە دەوروبەری هەولێر و قەزا، ناحیە و گوندەکان، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٢٠ هەزار دینار دەبێت".
هەروەها لەبارەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆکیش دەڵێت" نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی یەک بە فەرمی بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام یەک ئەمپێر نزیکەی ٢٠ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت".
تاوەکو ئەمڕۆ نرخی موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاری نەکراوە.