ئه‌مشه‌و یەکشەممە له گه‌ڕه‌كێکی شاری سلێمانی ته‌رمی كچێك دۆزرایەوە و له‌ئێستاشدا بۆ توێکاری ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئه‌مشه‌و ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ له گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانی ته‌رمی كچێك دۆزرایەوە كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه بووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کچەکە تەمەنی (٢٤) ساڵانە و لە ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
تا ئێستا هۆكاری سەرەکی رووداوه‌كه نەزانراوە و هێزه ئه‌منیه‌كان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردووه.