بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمێرێک کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی یەک دیاری کرد ودەلیت" نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (١٥,٠٠٠) بۆ (١٦,٠٠٠) دیناره".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمێرێک کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی یەک دیاری کرد و رایگەیاند" به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٤) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (١٥,٠٠٠) بۆ (١٦,٠٠٠) دیناره.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (٣٤٠ بۆ ٣٦٠) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هەورەها باسی لەوەشکرد سەبارەت بە ئەو موەلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتییان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە٧ی بەیانی بۆ یەکی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ١٨ بۆ ١٩ هەزار دینارە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کارەبای سلێمانی خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگی شوبات (٢) بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن
کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی
کاتژمێر٦:٣٠ی بەیانی تا ٨ی بەیانی کاردەکەن