پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە كۆمپانیای دانه‌غاز سەبارەت بە هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر كێلگه‌ی غازی كۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کارکردن و به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامە".
كۆمپانیای دانه‌غاز، ئەمڕۆ ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە پەیامێکدا ڕایگه‌یاند" شه‌وی ڕابردوو له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و زیانی ماددیش به‌ر كێڵگه‌كه نه‌گه‌یشتووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی دانەغازدا ئەوەش هاتووە" کارەکانی بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییە گشتگیرانەی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەموو کرێکاران، هەروەها کۆمپانیاکە لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی کارەکان بەشێوەیەکی سەلامەت بەردەوام بن".
شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر له سنوری شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.