گوندی گەڵاڵە بە چڕی بۆردومانکرا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومانی دەووروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت کرد، بەڵام تائێستا وردەکاری زیانەکان نەزانراون. 

کامەران مەلا عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPT، کەمێک پێش ئێستا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند" کاتژمێر (١٠:٤٧) خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومانی (دۆڵی ژاژۆلان، کوێرەکانی و کێوی کوڕیس)یان لە دەووروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت کرد". 

ئەندامەکەی تیمی کوردستانی عێراقی (سی پی تی) ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەفربارین و سەختی ڕێگاکە، تاوەکو ئێستا گوندنشینان نەیانتوانیوە بچنە شوێنی ڕووداوەکە و دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی گیانی دانیشتووانی ناوچەکە.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبارەی بۆردوومانەكەوە هیچ زانیارییەکی فەرمیان نەخستووەتەڕوو.



PM:01:34:06/02/2025