هەسەدە تیمێکی دەزگای سیخوڕی میت دەستگیر دەکات


هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای دەکات، تیمێکی دەزگای میتی تورکیایان لە بەنداوی تشرین دەستگیرکردووە.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە بە میدیاکانی رۆژئاوای راگەیاندووە" تیمێکی دەزگای میتی تورکیامان لە بەنداوی تشرین دەستگیرکردووە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ڤیدیۆی دانپێدانانیان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".

بەپێی زانیاری ئەو میدیایانە ئەو تیمە پیلانی مەترسیداریان هەبووە بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابوری رۆژئاوای کوردستان.

 بەنداوی تشرین دەکەوێتە سەر رووباری فوارت لە ناوچەی مینبەج لە پارێزگای حەلەب لە سووریا و ماوەی دوو مانگە میلیشیا چەکدارەکانی نزیک تورکیا بەردەوامن لەسەر هێرش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بەنداوەو، تورکیا بە فڕۆکە و تۆپی دوورهاوێژ پشتیگریان دەکات، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.




PM:11:53:07/02/2025