هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ شەممە هەواڵی کوژرانی ١٤ چەکداری سەر بە تورکیا و برینداربوونی ١٩ی دیکەی ڕاگەیاند کە سێ کەسیان سەربازی تورکیان.
هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ئەمڕۆ ٨ی شوباتی ٢٠٢٥ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی وەڵامدانەوەی شەرعی لە دژی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ١٤ چەکدار کوژراون و ١٩ی دیکەش برینداربوون کە لە نێویاندا سێ سەربازی دەوڵەتی تورکیان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی لە بەرە جیاجیاکان بەردەوامە، لە میحوەری دێرحەفەر، هاوکات دوێنێ یەکەکانی شەهید هارون ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایان کردە ئامانج".