بەهۆی کەشوهەواوە پەروەردەی سلێمانی پشووی فەرمی ڕاگەیاند

بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە کەمێک پێش ئێستا پەروەردەی سلێمانی سبەینێی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمشەو شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆکاری ناجێگیری بارودۆخی کەشوهەوا سبەینێ یەکشەممە دەکریتە پشوو لە سەرجەم ناوەندە ناحکومییەکانی سنوری بەڕێوبەرایەتی سلێمانی". 

پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەستکراوە دەبن لەوەی کە لە ئەگەری خراپی دۆخی کەشوهەوا بیکەن بە پشووی فەرمی.



PM:09:58:08/02/2025