فەرمانگەی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند

فەرمانگەی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و دەڵێن" بەهۆی نەبوونی پارێزگارەوە گرفت بۆ کارەکانمان دروستبووە". 

فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ کراوە، رایانگەیاندووە" پاش فەوتانی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی یەک، ئەمرۆ بەهۆی نەبوونی پاریزگاری هەڵەبجە گرفت بۆ کارەکانمان دروستبوو و سەرجەم کارەکانمان ڕاگیراوە". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، تا چارەسەری ئەو پرسە فەرمانبەران دەرگای فەرمانگەکە دادەخەن،" چونکە ئەمە بەبێ باکی و بەکەم سەیرکردنی پارێزگاکەمان دەزانین". 

دەقی نوسراوەکە بەمشێوەیە:



PM:09:50:09/02/2025