دارایی عێراق لە نووسراوێکدا بە فەرمی داوای لیستی مووچەی مانگی ١ و تەوتینی مووچە و داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەكات.
لە نووسراوێکدا بە واژۆی واژۆی تەیف سامی، کە ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کردووە،و سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دارایی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە نووسراوی تەمیلی مووچەی مانگی ١ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرن.
هەر لە نووسراوەكەداهاتووە" زانیارییەكانی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە".
جەختیشكراوەتەوە، داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٥ ڕەوانەی ئەو ژمارە حسابییە بكرێت، كە لە بانكی ناوەندی عێراق هەیە.
سۆران عومەر دەشڵێت" پابەندیەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی مووچەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥".