لە کەرکوک دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت

بەبۆنەی مانگی شەعبانەوە، سبەینێ پێنج شەممە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەوامی فەرمی رادەگیرێت.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، ئەمشەو چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ رایگەیاند" سبەینێ بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبانەوە لە سەرجەم دامودەزگا حکومی و خوێندنگەکان پشووی فەرمی دەبێت". 

پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە. 

مانگی شەعبان ھەشتەمین مانگی ساڵی کۆچییە کە ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە. 



PM:07:26:12/02/2025