ئهمرۆ سیشەممە ١٨ی شوبات درۆنیكی بۆمبڕێژكراو لە گوندی سەرگەلێ لە سنووری دەڤەری نهێل لە قەزای ئامێدی کەوتە سەربانی هاوڵاتییەک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی دڕۆنەکە کوتووەتە سەربانی هاوڵاتی فوئاد ڕەمزان و خۆسشبەختانە دڕۆنەکە نەتەقاوەتەوە و زیانی لێنەکەوتووەتەوە و دوای هاتنی هێزە ئەمنییەکان گوازراوەتەوە.
هاولاتیانی گوندەکە بە پەیامنێری سپی دەڵێن" ئەوە یهكهم جاره درۆنێكی بهم شێوهیه دهكهوێته ناوی ئەو گوندەوە ئەگەرچی پێشتر گوله تۆپ و فیشهكی كلایشینكوف و دۆشكا و قهناس كهوتووەهته ناو گوندەکە".
ئەوەش لە کاتێکدایە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی کودردستان هاوڵاتیانی بێزارکردوە و ژمارەیەک هاولاتییش بە هۆی ئەو بۆردومانانە بوونەتە قوربانی.