دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕێکاری سزایی بەرامبەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەگرنەبەر کە دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەکەی ڕادەگیرێت".
دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق، دوێنێ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم پارەیەکى زۆرى حکومەتى عێراق قەرزارە و ئامادەنییە پارەکە بدات، بۆیە پێویستە خزمەتگوزارى ئینتەرنێتى هێڵەکانى ئینتەرنیت رابگیرێت".
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەیاننامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئاڕاستەی وەزارەتی پەیوەندییەکان کراوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستی کۆمپانیای کۆرەک کردووەتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشداربووان بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی مۆڵەتی بەسەرچوو، بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی مافەکانی بەکاربەران".
لە مانگی ئابی یەکەمی ٢٠٢٣ بەهۆی سکاڵای دەستەی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی عێراق کۆرەک تیلیکۆم سزا درا، بەمەش پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زەین راگیراو پەیوەندیەکانی بە دەرەوەی وڵاتیشەوە راگیراوە.