لەسنووری شارۆچكەی خوورماتوو،دوای رووبەڕوونەوەی چەكداری نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو خەڵكی ناوچەكە لەلایەك و چەكدارانی داعش دواتر توانرا ئەو سێ شوانكارەیە کە گەمارۆدرابوون رزگاربكرێن .
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگوندی دوراجی سنووری قەزای خورماتوو، سێ شوانكار لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەكانیان، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆدران.
دواتر پێشمەرگەكانی سەر بەلیوای ٩ و لیوای ٣٢ و خەڵكی ناوچەكە بەهانایانەوە چوون و دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو چەكدارانە، توانرا شوانكارەكان رزگاربكرێن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ڕووبەڕووبوونەوەكە هیچ زانێكی گیانی لەریزەكانی پێشمەرگەو خەڵكی ناوچەكە لێ نەكەوتووەتەوە.