کەشناسی عێراق: لە نۆ پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان بەفردەبارێت

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند" لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی بەفربارین ڕو لە عێراق و هەرێم دەکات و لە نۆ پارێزگا بەفر دەبارێت".

دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتو شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین  ڕو لە عێراق دەکات وبەهۆیەوە لە نۆ پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.

دەستەی کەشناسی راشیگەیاندوە"بەفربارین پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین، کەرکوک، دیالە، سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە  و لەناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر دەکرێت".

دەستەکە پێشبینی ئەوەی کردوە، لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگدا شەپۆلەکە بەغدادیش بگرێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم. 




AM:09:22:21/02/2025