وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبونەوە

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لە دو کۆبونەوەی جیاوازدا گفتوگۆیان لەبارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران و ئەو بەندكراو و حوكمدراوانەیان کرد كە لە هەرێمی كوردستان سزادراون..


لە دو کۆبونەوەی جیاوازدا ڕیبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی هەریم و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، گفتوگۆی جيند تەوەرێکی جیاوازیان کرد

لە کۆبونەوەیەکدا کە بەئامادەبونی غوڵام ئیسحاق، جێگری نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق بەریوەچو، لەبارەی ئەو بەندكراو و حوكمدراوانەی  لە هەرێمی كوردستان سزایان بەسەردا سەپێنراوە و لەلایەن حكومەتی فیدرالییەوە داواكراون گفتوگۆ کرا.  

لە کۆبونەوەیەکی دیکەشدا کە لە نێوان وەزیری ناوخۆ و ڕاوێژکاری ئاسایسی نیشتیمانی بەریوەچو، باس لە رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران کرا

هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدرال و ئێران بە مەبەستی لەیەكتێگەیشتنی زیاتری ئەمنی بۆ ئاسایش و سەقامگیری سنورەكان.





PM:05:28:22/02/2025