شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم".
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە" حکوومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپاتکرایەوە کە جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی شاندی دانوستانکاری هەرێم، پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، رێککەوتنێک لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆی بەپێی پێویستییەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق بکرێت.
هەروەها هاتووە" پێویستە ڕێککەوتن لەبارەی میکانیزم و پێدانی شایستەی کۆمپانیاکان بکرێت، جەختیش لە پێویستی خێراکردنی چارەکردنی سەرجەم ئەو کێشانە دەکەینەوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە".
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەپێی میكانیزمه‌كانی هەمواری یاسای بودجه و ئاستی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت له ڕێكخراوی ئۆپێك.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوە ته‌واوكراون، داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم کرد بڕی به‌رهه‌مهێنراوی نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای (سۆمۆ) بكات.