بەفر لەسەنتەری شارەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لەسەنتەری زۆربەی شارەکانی هەرێم بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ، لەگەل بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە بەرزەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی پچڕ پچڕ.

 کەشناسی ئاشکراشیکردووە کە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە ، وە بارینی بەفرێکی کەم لەسەنتەری پارێزگای هەولێرو کەرکوک .
 
پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە ( ٢ – ٤ ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی.

هەولێر : ٦  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤  پلەی سیلیزی 
 
زاخۆ  : ٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٧ پلەی سیلیزی




PM:12:29:23/02/2025