هه‌ریه‌ک له ئه‌ڵمانیاو سوید رایانگه‌یاند که نزیکه‌ی 850 هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیان کردووه به ریزه‌کانی داعشه‌وه‌و له ریزی ئه‌و رێکخراوه‌دان.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانی تۆماس دومیزیر له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (فونیکسی ئه‌ڵمانی ) وتی" به‌پێی زانیارییه‌کانمان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه کردووه له ئه‌ڵمانیا له ژماره‌ی پێشوو که 450 که‌سه‌که‌ی که پێشتر رامانگه‌یاندبوو زیادی کردووه‌و بوو به 550 که‌س، به‌به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئه‌م ژماره‌یه زۆر زیادیکردووه".
له‌مانگی تشرینی یه‌که‌مدا حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند که ناسنامه‌ی ئه‌ڵمانی له‌و که‌سانه ده‌سێنێته‌وه که په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌وڵگری سویدیش ئه‌نده‌ر سومبرگ له لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی ( ئس ئر) رۆژی 22 تشرینی دووه‌م رایگه‌یاند که 300 سویدی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه کردووه که 100 له‌شه‌ڕدان.
رێکخه‌ری ئه‌وروپی بۆ کاروباری تیرۆر جیل دو کیرشوف تشرینی یه‌که‌م رایگه‌یاند که 3000 ئه‌وروپی له ریزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) دا شه‌ڕده‌که‌ن.