وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ لە ناحیەی ڕزگاری كوژرا، تۆمه‌تباریش خۆی راده‌ستی هێزه‌كانیان كرد".
عه‌لی جه‌مال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمشەو یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار شه‌ڕه چه‌قۆ له نێوان دوو كه‌س دروست بوو، له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان به ناوی (ئه‌یوب عه‌بدوڵا محه‌مه‌د) له دایكبوی ١٩٧٥ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی قه‌زای كه‌لار كراوه و تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووە.
عه‌لی جه‌مال قدوری ئه‌وه‌شی خستەڕوو، له ئێستادا له‌سه‌ر هۆكار و چۆنێتی ڕووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووە.