ئەمڕۆ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێێ بەندەەری جیهانەوە، بەغدا و هەرێم چاوەڕێی چاوەڕێی بڕیاری تورکیا دەکەن.
باسم خوزەیر، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت ڕایگەیاند" پەیوەندیان بە لایەنی تورکیاوە کردووە بۆ بەدواداچوون دەربارەی ئامادەیی ئەو بۆرییەی کە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دیاری کراوە و چاوەڕوان دەرکێت ئەمڕۆ تورکیا لەو بارەیەوە وەڵامی عێراق بداتەوە".
بریکارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە راگرتنی کارەکانی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە، ئەمەش پێویستی بە ماوەیەکە تا نۆژەن دەکرێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی.
ڕاشیگەیاند" کە ڕۆژانە ١٨٥هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکەن تا ئەو کاتەی وردە وردە ئاستی بەرهەمهێنان دەگاتەوە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە".