ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سه‌ر مامۆستایانی مانگرتوو بڵاوكرده‌وه و دەڵێت" رێكاری یاساییمان گرتوه‌ته‌به‌ر".
بەیانی ئەمڕۆ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له نزیك شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت، به هۆكاری ڕێگریكردن له تێپه‌ڕبوونی ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن مامۆستایان و هاوڵاتییان، سه‌رئه‌نجام بووه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوانیاندا و چه‌ند شۆفێرێك و هاوڵاتییه‌ك برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وه‌ك لایه‌نی جێبه‌جێكاری یاسا ده‌ستبه‌جێ به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان و سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موولایه‌ك گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و ڕێكاری یاسایی گرته‌به‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
باسی له‌وه‌شكردووه، له ئێستادا هیچ كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه و هاوڵاتییه برینداره‌كان له نه‌خوشخانه نه‌ماون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم هیچ ئاماژەیەکی بەو ڕۆژنامەنوسانە نەکردووە کە ڕووبەڕوی لێدان و پەلاماردان و دەستگیرکردن و لێسەندنی کەلوپەلەکانیان بوونەتەوە.