بەیانی ئهمڕۆ سێشهممه ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم داتای ساردترین ناوچهكانی باشووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ بە ساردترین ڕۆژى ئەمساڵ دادەنرێت تاوەکو ئێستا".
بەپێی داتاکەی کەشناسی هەرێم نزمترین پلهی گهرمای تۆماركراو حاجی ئۆمەران بە ١٣- پلهی سیلیزی تیایدا تۆماركراوه، دوای ئهویش پێنجوێن بووه كه ١٥- پلهی سیلیزی تۆماركردووە.