ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ شەختە دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووسبوونی شەختە لە کاتەکانی شەودا، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٨
سلێمانی: ٤
دهۆک: ٨
زاخۆ: ٨
هەڵەبجە: ٥
کەرکوک: ١٠
حاجی ئۆمەران: ٥
سۆران: ٥
گەرمیان: ١١