بارزانی: ئەو سیستمەی لە عێراقدا هەیە فیدراڵی نییە

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی پشتڕاستیکردەوە کە حکومەتی نوێی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردەکانی دیکە پێکدەهێنرێت، دەشڵێت" ئەو سیستمەی لە عێراقدا هەیە هەموو شتێکە بەس فیدراڵی نییە". 

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی گفتوگۆدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەولێردا ڕایگەیاند" ئامانج ئەوەیە هەمووان سوود لەم پڕۆژەیە وەربگرن و کوردستان بە عێراقەوە ببەستنەوە، بەجۆرێک کە سەربەخۆی بەرز دەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە گۆشەگیری ناوچەکە". 

جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وتی" حکومەتی نوێی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردەکانی دیکە پێکدەهێنرێت". 

بارزانی دەشڵێت" خەڵکی کوردستان بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن، هیوادارین کە ئاوات و داواکارییەکانیان بە جددی وەربگیرێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر مسۆگەر بکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەڵبژاردنەی کە ئەنجامماندا بەهۆی هاوکاری تەواوی بەغداد سەرکەوتوو بوون و سوپاسی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی کۆمار دەکەم کە تێیدا هەمووان بەشدارییان لە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانەدا کرد.

"قۆناغی پێشوو کە ناوی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی و پارتی بوو، قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو لە ناوچەکەدا، بەشداری لە پێشخستنی سەقامگیری و هاوکاری نێوان حزبە سیاسییەکان کرد". (بارزانی وادەڵێت)

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ناتوانرێت بە ڕێکەوتنێکی ستراتیژی ناوببرێت، بەڵام بنەمایەکی ئیداری و سیاسی دروست بۆ شێوازی حکومەت لە ناوچەی کوردستان پێکدەهێنێت، و بەشداری دەکات لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پراکتیکی. 

بارزانی نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی" یەکێتی و پارتی بە جیا هەوڵیاندا بە هاوکاری لەگەڵ پارتەکانی دیکەدا بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام ئەمە لە بەشداریکردنی هەردوو حیزب لەگەڵ پێکهاتە سیاسییەکانی دیکەدا سەرکەوتوو نەبوو بۆ دڵنیابوون لە پێکهێنانی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر". 

لەبارەی عێراقەوە بارزانی بە توندی قسەی کرد و وتی" ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دوورە لە فیدراڵی، مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدراڵی، لە هیچ دنیایەکی فیدراڵیدا ئەو مەرکەزیەتە نییە کە لە عێراقدا هەیە". 

سەبارەت بە دۆخی سوریا، جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ یارمەتیدانی هێزە جیاوازەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی سوریادا.

لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕایگەیاند" بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار زیانی کردووە". 

وتیشی" تورکیا بەردەوام ئامادەیی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەربڕیوە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەستی پێکردووەتەوە". 

سەبارەت بە کێشەی مووچەی مووچەخۆران نێچیرڤان بارزانی وتی" ناکرێت هەموو پرسەکان لە مووچەدا چڕ بکرێنەوە، پێوستە بەپێی دەستوور مافی مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێبکەین. چیدی نابێ ببێتە هەواڵی بەپەلە". 



PM:12:36:26/02/2025