حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کەسوکاری شەهیدان دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی ١٠٠% لە خەرجی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان.

بە نووسراوی ژمارە (٢٨٤٨) لە ڕێکەوتی (٢٥/٢/٢٠٢٥)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا، لەسەر بەخشین بە ڕێژەی ١٠٠% لە خەرجی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان.

بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.




PM:09:45:26/02/2025