تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و لیستی مووچەی مانگی ٢ ڕادەست دەکات.
میدیای پارتی ئەمشەو چوارشەممە ٢٦ی شوبات بڵاویکردەوە کە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانەوە بەرەو بەغداد بە ڕێ کەوت.
ئەوەشی خستەڕوو کە لیستی مووچەی مانگی شوبات، لە دوو بەش پێکهاتووە، یەکێکیان تایبەتە بە خانەنشینان و ئەوەی تریان تایبەتە بە فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان و پێژەوە ڕادەستی بەغدا دەکرێن.
ڕاشیگەیاند دەبێت لیستەکان تاوەکوو سبەینێ کاتژمێر ٨ی بەیانی پێنجشەممە، بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە تەنها دوو ڕۆژ بۆ کۆتایی مانگی دوو ماوەتەوە و تا ئێستا دیار نییە مووچە چ کات دابەش دەکرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢ هەروا نادیارە.