بەریتانیا: پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی ئاشتی و ئاسایش دەکەین

بەریتانیا پێشوازی لە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەردەبڕێت. 
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: "ئێمە پێشوازی لە بەرەوپێشچوون بەرەو ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵکی تورکیا دەکەین کە هاوپەیمانێکی نزیکی ناتۆ و هاوبەشێکی لەمێژینەی دژی تیرۆرە."
 
دەشڵێت: "هەموو لایەک هاندەدەین لە پڕۆسەیەکی ئاشتییانە و بونیادنەردا بەشداربن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی یاسا."
 
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، "بەریتانیا پابەندە بە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی ململانێ و پەرەپێدانی سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بە گشتی."




AM:12:03:28/02/2025