نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد

داکشانی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ١٠٠ دۆلار دابەزیوە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و ٨٥٦ دۆلار دابەزی.

دابەزینی نرخی زێڕ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێکرد ئەویش دوای ئەوەی بە گەیشتینی بە دوو هەزار و  ٩٥٥ دۆلار ئاستێکی مێژوویی تۆمار کرد و پاشان دەستی بە دابەزین کردەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥١١ هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٦هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٢هەزار دینار




AM:11:59:28/02/2025