دەمپارتی کۆبونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدات

دەمپارتی، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بانگەوازەکەی ڕێبەری پەکەکە، بەبەشداری هاوسەرۆکانی شارەکان کۆبونەوەی سەرکردایەتی ئەنجام دەدات و کۆبونەوەکەش سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەمپارتی، بە بەشداری هاوسەرۆکانی گشتی و هاوسەرۆکانی هەمو شارەکان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی، سبەینێ کۆبونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدات. 

بەگوێرەی زانیاریەکان، کۆبونەوەکە لە بارەگای دەمپارتی لە قەزای بەڵگاتی سەر بە پارێزگای ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە ڕۆژی دوشەممەش، ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەمپارتی لە شاری بوکڵوم لە پارێزگای ئادیامان کۆببنەوە و ڕۆژی چوارشەمەش لە بارەگای ناوەندی دەمپارتی لە بەڵگات، بە بەشداری تونجەر باکرهان و تولای هاتیمۆغوڵاری، جارێکی دیکە کۆببنەوە و داوی کۆبونەوەکەش کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.




PM:01:45:01/03/2025