وەزیری دادی تورکیا: پەکەکە یان چەك دادەنێت یان بە چەكەوە دەنێژرێن

وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند"دەکرێت تۆماری ڤیدیۆیی ڕێبەری پەکەکە هەبێت، بەڵام ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی نادرێت"، دەشڵێت" پەکەکە یان چەك دادەنێت یاخود بە چەكەوە دەنێژرێن".

یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند"دەکرێت عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، پەیامی تۆمارکراوی ڤیدیۆیی هەبێت، بەڵام ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی نادرێت".

هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، هەر بۆیە پەکەکە یان چەك دادەنێت یاخود بە چەكەوە دەنێژرێن.

ئەوەشی خستوەتەڕو"ئامانجیان تورکیایەکی بێ تیرۆرە"، دەشڵێت"ئەگەر تیرۆر کۆتایی پێبێت، وڵاتەکەیان قازانج دەکات".




PM:05:14:01/03/2025