سوپای ئەمریكا هۆزەكانی سوریا چەکدار دەکات

هێزەكانی ئەمریكا دیدارەكانیان لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی سوریا چڕتر كردوەتەوە، پسپۆڕێكی ئەمنی دەڵێت"ئەمریكا دەیەوێت ئەزمونی دروستكردنی چەكداری هۆزەكان لە سوریا تاقی بكەنەوە.

ئەحمەد تەمیمی، پسپۆڕی ئەمنی ڕایگەیاند"سەركردە سەربازییەكانی ئەمریكا لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی ناوچە سنورییەكانی سوریا لەگەڵ عێراق کۆبوونەتەوە، کە ئامانج لێی، كۆپیكردنی ئەزمونی چەكداری هۆزەكانە لە عێراق و گواستنەوەیەتی بۆ بیابانی سوریا".

وتیشی: ئەمریكا هەوڵی پشتیوانی كردنی هۆزەكانی ئەو ناوچانەی سوریا دەدات لە ڕێگەی پڕچەككردن و مەشقپێكردن و كۆكردنەوەی زانیاری و دروستكردنی كەناڵی لێكتێگەیشتن لەپێناو بەرەنگاربونەوەی گروپە توندڕەو و تیرۆریستییەكان لەناوچە چۆڵ و سەختەكاندا.

ئەحمەد تەمیمی دەشڵێت"ئەمریكا هەست بە نیگەرانی دەكات لە دەركەوتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی تر لە سوریا، هەر بۆیە گرنگی دەدات بە دۆسێی هۆزەكان لەپێناو پێكهێنانی چەكداری هۆزەكان بۆ یارمەتیدان لەڕاوەدونانی تیرۆریستان و پاراستنی بنكە سەربازییەكانی".



PM:06:11:01/03/2025