وتەبێژی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پشووی به‌هاره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ڕۆژی ١١ی ئه‌م مانگه‌وه دەستپێدەکات".
سامان سیوه‌یلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەمشەو یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندنی حكومی كه ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تییان وه‌ك خۆی پیاده‌كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی، پشووی به‌هاره‌یان له ١١ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پشوه‌كه تا ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ده‌بێت و رۆژی دووشه‌ممه كه ده‌كاته ٢٤ی ئازار ده‌وامی ئاسایی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دوێنێش پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ هەر وانه‌یه‌ك پێنج خوله‌ك كەمبکاتەوە.