پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی ڕایگەیاند" باخچەلی پەیوەندی پێوەگرتم و سوپاسی هەوڵەکانی شاندی ئیمرالی کرد و وتی" من بەرپرسیارێتی خۆم ئەنجامدەدەم".
پەروین بوڵدان، ئەندامی وەفدی ئیمرالی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دەڵێت"ئەو ڕۆژەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانمان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، دەوڵەت باخچەلی هەوڵیدابوو پەیوەندیمان پێوە بکات، بەڵام نەیتوانیبوو ئێمەی دەستبكەوێت، بۆ ڕۆژی دواتر لە سکرتاریەتی گشتی مەهەپە تەلەفۆنیان بۆ کردم و، وتیان سەرۆکی گشتیمان دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات، یەکسەر پەیوەندی تەلەفۆنییان بە باخچەلی بۆ رێكخستم".
پەروین بوڵدان وتیشی"باخچەلی لە پەیوەندییە تەلەفونیەكەدا سوپاسی ئەو پرۆسەی دیالۆگەی کرد لەگەڵ ئیمرالی ئەنجاممانداو ئەو هەوڵانەی خستمانەگەڕ، وتی، پیرۆزە، من بەرپرسیارێتی خۆم ئەنجامدەدەم، خۆشحاڵی زۆریشی دەربڕی، کە من بەزمانی تورکی بانگەوازەکەم خوێندەوە".