پەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت."
وەزارەتی کۆچبەرانی بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری دەدات بە کۆچبەرانی نایاسایی و دەڵێت "قاچاخچیەکان پێت دەڵێن کە کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت لێرە ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت. بەڵام ئەم قسەیە زۆر لە راستی دوورە."
ئەوە لەکاتێکدایە، بەشێکی هاونیشتمانییان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، لە فەرەنساوە بە بەلەمی بچووک و چووپ رێگەی نۆکەندی ئینگلیز دەگرنە بەر و دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
حکومەتی بەریتانیا باس لەوە دەکات، کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا "تێچووی زۆرە، تەنانەت لەوانەیە گیانیشت تێدا بچێت. گەلێک ژن و پیاو و منداڵ لەنێو لۆرییەکاندا مردوون کاتێک هەوڵیان داوە لەڕێگەی بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە بێنە بەریتانیا."