زیاتر لە ١٠ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، هۆشدارییان دا لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە موردای دو ژنی چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان..
١٧ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، لە نامەیەکدا بۆ حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، پەرلەمانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان داوایان لێکردن، پشتیوانی لە ئازادکردنی دەستبەجێی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بکەن.
ئەو ڕێکخراوانە لە نامەکەیاندا جەختیش دەکەنەوە لەوەی، مەترسیی لەسێدارەدانی دەستبەجێی ئەو چالاکوانانە لە ئارادایە و دەشڵێن: لە ئێران مافی ژنان و کەمینە نەتەوایەتی و ئایینیەکان بە رادەیەکی بەرچاو پێشیل دەکرێت.
هۆشدارییش دەدەن لەوەی، حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک سزای لەسێدارەدان بۆ سەرکوت و بێدەنگکردنی رەخنەگران بەکاردەهێنێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، نابێت ناوەندە نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان لەبەرامبەر ئەو سەرکوتکاریانەی حکومەتی ئێران، بێدەنگ بن...