لەماوەى دوهەفتەى رابردودا زیاتر لە ٢٦ کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە و لەو چالاکیانەشدا ١١ تۆمەتباریش دەستگیر کراون.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەژمارەیەک چالاکییدا لە دو هەفتەی رابردو، بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران چاودێری و بەدواداچونیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،توانیویانە دەست بەسەر بڕى ٢٦کیلۆ ٢٠٨ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و هیرۆینبگرن.
ئاشکراشیکرد" لەهەریەک لەو چالاکیانەدا توانیویانە ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتون لە ١١ تۆمەتبار کە لەئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و بەپێی یاساى ماددە هۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".