ڕێباز حەملان دەستی لەکارکێشاوەتەوە

میدیاکانی کوردستان بڵایان کردەوە، رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی مانگێکە دەوامی نەکردووە و دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کردووە، بەڵام هێشتا ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر نەداوە.
 
بە گوێرەی میدیاکانی پارتی، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی رێباز حەملان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ناوبراو داوای کردووە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی ئەو بکرێت تاوەکو کۆتایی بەو کێشانە بهێنرێت کە ساڵانێکە لەسەر ئەو بابەتە هەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی رازی نەبوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمە دووەم کادیری پارتیە کە لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەست لە کار دەکێشێتەوە، پێشتریش مەسعود حەیدەر بە بێدەنگی لەلایەن پارتی لە پۆستەکەی دورخرایەوە و ڕێباز حەملان لە جێێ دیاریکرا.



PM:05:04:04/03/2025