نوسەر و توێژەرێکی کورد لەسەر پرسی بانگەوازەکەی ئۆجەلان ڕایدەگەیەنێت" بانگەوازەکەی ئۆجەلان ھێزەکانی ھەسەدە لە ڕۆژئاوا بگرێتەوە، ئەوە خۆکوژییە بە مانای کەلیمە".
د.شێرکۆ کرمانج مامۆستای زانکۆ و نوسهر و لێكۆڵهری سیاسی کورد لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە" ٢٥ ساڵە دەڵێم نا بۆ خەباتی چەکداری، ئێستاش بۆ پەکەکە وادەڵێم، بەڵام ئەگەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان ھێزەکانی ھەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بگرێتەوە، ئەوە خۆکوژییە بە مانای کەلیمە".
شێرکۆ کرمانج لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" بەرگرییکردن لە قەوارەی سیاسی، وەک ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە، خەباتی چەکداری نییە، بەپێچەوانەوە، ھیچ قەوارەیەک، دەوڵەتی دانپێنراو بێت یان قەوارەیەکی دانپێنەنراو، بەبێ ھێزێکی چەکداری تۆکمە و ڕاھێنراو مەحاڵە بتوانێت خۆی ڕاگرێت".
جەختیشدەکاتەوە، سوپا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پێویستییەکی چارەنوسسازە.